بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم ڕژێمە وتی: هێرشەکانی سەر غەززە ماوەیەکی زۆرە سنورەکانی بەرگری لە خۆی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە زوڵم و دەسدرێژی و کۆمەڵکوژی و دڕندەیی.
ناوبراو وتی: هیچ کەس ناتوانێت چاوەڕوان بێت تورکیا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێدەنگ بێت، هەر هەنگاوێک، هەرچەندە گەورە ناتوانێت پاساوی هێرشە دڕندانەکەی ئیسرائیل بێت.
ئەردۆغان بە ئاماژە بە ناردنی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا بۆ ناوچەکە وتی: ئەوان بەم کارەیان پیشانیان داوە کە لە جێی یارمەتی و هاوکاری، پشتیوانی لە کام لۆبی دەکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا بەرامبەر بە وڵاتانی ئەورووپی وتی: بە ڕای ئێوە دەبێت چەند ژن و منداڵی دیکە بکوژرێت تا پابەندی یاسای نێودەوڵەتی بن. ئێوە لە جێی سیاسەت و لۆژیکی ئاشتیانە، تەنیا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن.
وتیشی کە من 40 ساڵە لە سیاسەتدام و هیچ کات لە بەرامبەر ڕووداوی وەهادا بێدەنگ نەبووم./.