بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای هەوڵی سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانی زیاتر لە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی دژ بە فەڵەستینییەکان، سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەم ڕژێمە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل تووشی شۆک و ئیفلیج بووە.
یائیر لاپید بە ئاماژە بە تێپەڕبوونی سێ هەفتە بە سەر شەڕی زریانی ئەقسادا وتی کە ئیسرائیل بەم هۆیەوە تووشی شۆک بووە و بە تەواوی ئیفلیج بووە.
ناوبراو وتی کە نازانین بۆ حکومەتەکەی نتانیاهۆ لەم شۆکە گەورەیە نەهاتووەتە دەرەوە.
یائیر لاپید کە ماوەیەک سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە، بە توندی ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستا گرتووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەت بوونی نییە./.