بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی تشرینی یەکەمی 2023، پێشوازیی لە زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستین کرد.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا گۆڕانکارییەکانی ئێستای کەرتی غەززە و ڕووداوەکانی پاش هەڵمەتی زریانی ئەقسا و هەروەها دۆخی سنورەکانی لوبنان تاوتوێ کراوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین هەروەها جەختیان لە سەر بەردەوامی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی تەواو بۆ گۆڕانکارییەکان کردەوە.
لە پاش دەستپێکردنی شەڕی زریانی ئەقسا تا ئێستا ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ڕاگەێندراوی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستینە./.