بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن فەزلوڵڵا ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان کە سەر بە بزوتنەوەی حزبوڵڵایە، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لەوەیە کە باس دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە جیاوازی شەڕی ئێستای هێزەکانی خۆڕاگری لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەراورد بە شەڕەکانی ڕابردوو، وتی کە دوژمن زیانەکانی دەشارێتەوە و خۆڕاگری سێ گرووپی دوژمنی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان وتی: کاتێک لە ڕێگای غەززەدا سەرکەوتن بە دەست دێنین، لە ڕاستیدا بۆ لوبنان و ناوچەیەک کە دوژمنی هەوڵی گۆڕینی دەدات، سەرکەوتنمان بە دیاری هێناوە./.