بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ڕەمەزان شەریف لە ڕێوڕەسمێکی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیداندا وتی: لە پاش 75 ساڵ داگیرکردنی خاکی فەڵەستین، سەرکەوتنە مەزنەکەی خۆڕاگری لە بەرامبەر زایۆنیستەکان و دوژمنانی جیهانی ئیسلام مسۆگەر بووە.
ناوبراو وتی: زایۆنیستەکان بۆ یەکەم جار لە مێژووی پڕ لە نەفرەتی خۆیان هێندە زیانیان هەبووە، دیل و کوژراوێکی زۆریان هەبووە و زیاتر لەمەش، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە سوپا و دەزگای هەواڵگرییەکەیان هیچ کات تووشی شکست نابێت بەڵام ئەوەمان بینی کە چۆن لە بەرامبەر هێزی خۆڕاگریی فەڵەستین تووشی شکست و سەرشۆڕی بووە.
وتەبێژی سوپای پاسداران بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی وتی: دڵنیا بن کە گەلی موسڵمانی فەڵەستین ئێوەی تووشی شکست کردووە و تا شکستی کۆتایی و لەناوچوونی حکومەتە کاتی و داگیرکارەکەتان واز ناهێنێت.
لیوا ڕەمەزان شەریف وتی: ئەگەر زایۆنیستەکان تەواوی غەززەش بۆردومان بکەن، شکستە سەربازی و ئەمنییەکەی بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە./.