بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس تیرۆریست نییە و خەباتی ئازادکردنی خاکەکەی دەکات.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ئێستای فەڵەستین و غەززە تووشی شکست دەبێت لە بەر ئەوەی کە نایەوێت جیهان دادپەروەرانە بەڕێوە ببرێت.
ئەردۆغان وتی: زیاتر لە نیوەی ئەوانەی لە غەززەدا کوژراون، منداڵ بوون و ئەمەش پیشان دەدات ئامانجی ئیسرائیل تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە هیچ کات سیاسەت و هەڵسووکەوتی ئیسرائیل پەسەند ناکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا دڕندانەترین تاوان و هێرش لە لایەن ئیسرائیلەوە بینراوە و خوێناویترین هێرشەکانی مێژووش لە ئێستادا دەبینرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە ناتوانین کوشتاری منداڵانی غەززە قبووڵ بکەین و کاتی ئەوە هاتووە بەرگری لە مافی فەڵەستینییەکان بکرێت و ئێمە هیچ کات واز لە هەڵوێستی خۆمان بۆ بەرگری لە زوڵملێکراوان ناهێنین./.