بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیر حسێن کولیوەند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، دوێنێ شەو یەکەمی مانگی گەڵاڕێزان لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی ئاسۆی فەلەستین لەبارەی ناردنی هێزە خۆبەخشەکان گوتی: تاوەک ئێستا 30هەزار هێزی خۆبەخش داخوازی ناردنیان کردووە بۆ غەزە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: لە نێوان داخوازاندا، پسپۆڕانی لەقی جوراوجۆری پزیشکی، لەوانە، پەرستار، فریاگوزار، چاودێر و خزمەتگوزار بوونیان هەیە.