بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ژووری بازرگانی ئێران بەڕێوەچوو و بە پێی بڕیاری ئەندامان، حوسێن سەڵاح وەرزی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
هەفتەی ڕابردوو سەید ئێحسان خاندوزی وەزیری ئابوری ئێران وەک ئەندامی ئەنجومەنی باڵای چاودێریکردنی ژووری بازرگانی ڕایگەیاند کە بە پێی ئەو هەلومەرجە نایاساییەی بە سەر هەڵبژاردنەکانی ژووری بازرگانیدا زاڵ بووە، پێداچوونەوە بە سەر ئەو هەڵبژاردنانەدا دەکرێت.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ژووری بازرگانی ئێران حوسێن سەڵاح وەرزی وەک سەرۆکی ژوور هەڵبژێردرا.
لە کۆبوونەوەی بەڕێوەچووی ئەنجومەنی چاودێری هەڵبژاردنەکانی ژووری بازرگانی، سەرۆکی ژوور بە هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنەکان لە پۆستەکەی دوور خرایەوە./.