بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی چین ڕایانگەیاندووە کە لی شانگ فۆ وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە پۆستی وەزیری بەرگری چین و هەروەها ڕاوێژکاری حکومی دوورخراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی چین، کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنگرەی نەتەوەیی گەل هەروەها چین کانگ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەم وڵاتەی لە پۆستی ڕاوێژکاری حکومی دوور خستووەتەوە.
میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە لی شانگ فۆ نزیکەی دوو مانگە دەرکەوتنی گشتیی نەبووە و بە تۆمەتی گەندەڵی لێپرسینەوەی لە گەڵدا کراوە.
مانگی تەمموزیش چین کانگ لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی چین دوورخرایەوە./.