بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی دووشەممە، لە چاوپێکەوتنی سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی هاوکاری قەفقاز سەردانی تارانی کردبوو، وێڕای ئیدانەکردنەوەی دووبارەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین و بە تایبەت غەززە، وتی: ئەمریکا بە پشتیوانی فەرمی لە ڕژێمی زایۆنیستی، ڕۆڵی سەرەکیی لەم تاوان و دڕندەییەی دژ بە دانیشتووانی بێ تاوانی غەززە هەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەوەی کە بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی و دابینکردنی بەرژەوەندییە ڕەگەزپەرستانەکەی کە لە ئاستی مەیدانیدا بۆی مسۆگەر نەبووە، بە پەسەندکردنی بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بباتە پێشەوە و هەر بۆیە گەلان و ئازادیخوازانی جیهان هیوادارن ڕووسیا بە پێی پێگە و کاریگەری خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕێگری لە سەرگرتنی ئەم پیلانەی ئەمریکا بکات./.