بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی نوێ کە لە سەر 7 هەزار کەس لە لایەن پسپۆڕانی زانکۆی لەندەن ئەنجام دراوە، ئەوەی سەلماندووە کە ئەو کەسانەی گرنفی کەم خەوییان هەیە و شەوان کەمتر لە 5 کاتژمێر دەخەون، مەترسی توشبوون بە خەمۆکی زیاتریان لە سەرە بەراورد بەو کەسانەی کە 8 کاتژمێر دەخەون.
لەو توێژینەوەدا ئاشکرا بووە کە ئەو کەسانەی شەوان کەمتر لە 5 کاتژمێر دەخەوب، لە ماوەی 4 بۆ 12 ساڵی داهاتوودا، نزیکەی سێ هێندەی ئەو کەسانەی ئاسایی دەخەون، ئەگەری توشبوونیان بۆ خەمۆکی هەیە.
کەسانی پێگەیشتوو پێویستیان بە 7 تا 9 کاتژمێر خەوتن هەیە، منداڵانیش پێویستیانە کە 9 تا 13 کاتژمێر خەوتنیان هەبێت./.