بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین سوودەکانی خواردنی هێلکە بۆ جەستە بریتین لە:
هێلکە بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات بە باشترین شێوە کارەکانی ئەنجام بدات.
یارمەتی پاراستنی تەندروستی خانەکانی مێشک دەدات، بەتایبەتی بە بەهێزکردنی پەردەی ئەو خانانە و یارمەتیدانی پاراستنی پێکهاتەکەیان دەدات.
ئەو مادە خۆراکییانەی لە هێلکەدا هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو زۆر باشن، یارمەتیدەرن بۆ ڕێگریکردن لە کێشە گەورەکانی چاو، وەکو ئاوی سپی چاو و تێکچوونی چاو.
سەرچاوەیەکی گەورەی پرۆتینە کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ماسولکەکان.
ئەو ماددە خۆراکیانەی لە هێلکەدا هەن:
یەک هێلکەی مامناوەند نزیکەی ٤.٢ گرام چەوری تێدایە کە ١.٤ گرامی چەورییەکەی تێرە، پسپۆڕان ئەمە بە باشترین جۆری چەوری دەزانن بۆ خۆراکی هاوسەنگ.
هەروەها هێلکە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ دابین دەکات، کە یارمەتی پاراستنی مێشک و بینین دەکات، ئەم ترشە چەوریانە زیاتر لە ماسییە چەورەکاندا دەبینرێن، هێلکە دەتوانێت سەرچاوەیەکی جێگرەوە بۆ ئەو کەسانە دابین بکات کە ماسی ناخۆن.
هێلکەیەکی مامناوەند نزیکەی ٠.٩ مایکرۆگرام ڤیتامین D لەخۆدەگرێت،کە ئەم ڤیتامینە ماددەیەکی خۆراکی سەرەکییە، هەروەها کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان./.