بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وشەی قەزوان یان دار قەزوان هاوتایە لە گەڵ وشەی قەتەناز، داربنێشت، دارجاچکە، داروەن، دارەبەن. لە بەر ئەوەی کە جگە لە قەزوان ئەو ناوانەشی هەیە.
داری قەزوان جگە لەوەی کە بەرێکی هەیە بە ناوی قەزوان، بۆ زۆر مەبەست بەکار دێت لە قەدەکەشی بنێشتی کوردی لێ درووست دەکرێت.
قەزوان خۆراکێکی وەرزی بەهارییە، شێوازی خواردنەکەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بۆ ناو دۆ یان ترشیات یان بە شێوەیەکی سادە دەخورێت، لە گەڵ تامە خۆشەکەی کۆمەڵە سوودێکی زانستیی هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ کە بریتین لە:
توانای سێکسی زیاد دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
دژە هەوکردنە، بکوژەری بەکتریای زیانبەخش و میکرۆباتە لە جەستەدا بە تایبەت لە گەدە و قۆڵۆن.
چەوریەکەی سوودبەخشە بۆ لەناوبردنی چەورییە زیانبەخشەکان لە جەستەدا.
بۆ بەهێزکردنی مێشک بەسوودە، خانەکانی مێشک چالاک دەکاتەوە.
زەیتەکەی چارەسەر و بەسوودە بۆ هەستیاری قوڕگ و هەوکردنی گوێ.
چارەسەر و بەسوودە بۆ ساڕێژکردنی برین بە گشتی، بە تایبەت برینی گەدە و ڕیخۆڵە.
بەسوودە و چارەسەرە بۆ قەبزی و غازات و هەوکردنی قۆڵۆن.
کرمی گەدە لە ناو دەبات و ڕێگری لە ڕشانەوە دەکات.
تام و بۆنی دەم و گەدە خۆش دەکات و ئیشتیا دەکاتەوە.
کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات بە هۆی بوونی ڤیتامینەکانی A و B.
ڕێگری دەکات لە پوکانەوەی ئێسک و چڕی دەدات بە ئێسک و بۆ ئێسکە نەرمە بەسوودە.
بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری ماسولکەکان.
بەسوودە بۆ بەهێزکردنی جگەر و فەرمانی جگەر.
بەسوودە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم وەک چارەسەرێک بەکار دێت و ئازار کەم دەکاتەوە.
چارەسەرە و بەسوودە بۆ تەنگەنەفەسی، هەستیاری و هەوکردن لە سییەکاندا.
لە گەڵ خواردن بەکار دێت، لە بەر ئەوەی کە تام و بۆنی خۆشی هەیە، بە تایبەت دەکرێتە ناو دۆ و ماستاو، یان دەیهاڕن و دەیخۆن بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی گەدە و قۆڵۆن./.