بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا جموجوڵەکانی هێزەکانی ئەمریکای لەم وڵاتە بە داگیرکاری و بە دوور لە ڕێوشوێنە دیپلۆماسییەکان ناو بردووە و ڕەخنەشی لەو کەس و لایەنانە گرتووە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا وەک بنکەی سەربازی عێراقی ناو دەبەن و ڕایگەیاندووە کە بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی هێزەکانی ئەمریکاوە لە بنکە سەربازییەکانی عێراقدان و بۆ خۆیان شوێنی هەمیشەییان کردووەتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕاوێژکاری نییە و بە واتای داگیرکارییە و ئەم هێزانە بەردەوامن لە دەسدرێژی بۆ سەروەری و دەسەڵاتی نیشتمانیی عێراق.
ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو کارەساتە گەورەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا لە فەڵەستین و بە تایبەت لە غەززە دەیکات، عێراقییەکان داوای جێبەجێکردنی یاساکەی پەرلەمان و دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن./.