بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن تەوق مەری ڕایگەیاندووە کە ڤێزەی یەکگرتووی عەرەبی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ساڵی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە وزیرانی گەشتیاریی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە حەوتەم کۆبوونەوەی خۆیان لە وڵاتی عۆمان، ڤێزەی یەکگرتوویان پەسەند کردووە.
وەزیری ئابوری ئیمارات وتی: ڕێوشوێن و وردەکارییەکانی ئەم ڤێزەیە مانگی داهاتوو لە لایەن وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارسەوە پەسەند دەکرێت و دەبرێتە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم وڵاتانەشەوە.
ئامانج لەم پرۆژەیەش، دەرفەتی سەردانیکردنی دانیشتووانی 6 وڵاتی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسە. هەروەها پەرەپێدانی گەشتیاری لە نێوان وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەدا یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانە./.