بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتێرز، پاش زیاتر بوونی نیگەرانیەکان لەمەڕ گەیشتنی شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و کەم و کۆڕی هەناردەی نەوتی یەکێک لە گەورەترین ناوچەکانی وەبەرهێنەری نەوتی جیهان،نرخی نەوت لە مامەڵەکاندا بۆ زیاتر لە یەک دۆلار بەرز بووەوە و دووهەمین حەوتەی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخ تۆمار دەکات.
هەر بەرمیل نەوتی برێنت، 1دۆلار و 13سێنت بەرز بووەوە و تا 93.51 دۆلار فرۆشراوە و هەر بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 1دۆلار و 13سێنت بەرزبوونەوە، 90.50 دولار فرۆشراوە.
پاشبوردۆمانی نەخوشخانەی غەزە و پێشبینی هێرشی زەوینی ئیسرائیل، نیگەرانی لەمەڕ گەیشتنی شەڕ بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زیاتر بووەتەوە و هەر ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە ماوەی دووحەوتەی بەردەوامدا.
شارەزاکانی ئەو بوارە دەڵێن ئەگەری زۆرە نرخی نەوت دانەبەزێت و بەردەوام بەرز بێتەوە بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە بازاڕی نەوت لە ئێستادا کەم و کوڕی زۆر بەخۆوە دەبینێت.