بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە 21 ی تشرینی یەکەمی 2023 بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی، مزگەوتەکان، قوتابخانەکان و کەنیسەی یۆنانی غەززە، وتی: سەرەڕای ئەم هەموو تاوانە، بە تایبەت بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی و کوژران و بریندارکردنی سەدان کەس، ڕژێمی کاتی و تاوانباری زایۆنیستی هەڕەشەی لە چەندین نەخۆشخانەی دیکەی غەززە کردووە.
ناوبراو وتی: ئەم تاوانە کارەساتبارە بە واتای تێپەڕاندنی سەرجەم هێڵە سوورەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و ڕیسواییەکی گەورە بۆ ئەو وڵاتانەیە کە بە هەموو شێوازێک پشتیوانی ئەم ڕژێمە منداڵکوژە دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: داگیرکاری، دەسدرێژی، شەڕ، تاوان، تیرۆر، کۆمەڵکوژی، هێرشی سەر مزگەوت، نەخۆشخانە، کەنیسە، خانوو و کۆمەڵەی نیشتەجێبوون، کەمپی پەنابەران، پەیامنێران و ….. هەموو ئەو تاوانانەن کە لە ماوەی 75 ساڵی ڕابردوو لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لە لایەن زایۆنیستەکانەوە ڕوویداوە و ئەمڕۆ هەموو بە یەکجاری لە غەززەدا بە پشتیوانی ئەمریکا لە غەززەدا بینراوەتەوە.
کەنعانی وتی: ئێستا داواکاری تەواوی ئازادیخوازەکان و دادپەروەرانی جیهان ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستی نێودەوڵەتی وەک شووناسێکی نێودەوڵەتی بناسرێت و سەرکردەکانی لە دادگای نێودەوڵەتیدا دادگایی و سزا بدرێن./.