بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لە کۆنفرانسی قاهیرە بۆ فەڵەستین، وتی: ئیسرائیل هەزاران کەسی سڤیل، نەخۆشخانە، قوتابخانە و پەناگەی بە بێ جیاوازی بۆردومان کردووە و ئێمە سەبارەت بە دەرکردنی زۆرەملەی فەڵەستینییەکان لە غەززە، قودس و کەرتی خۆرئاوا هۆشداری دەدەین.
مەحمود عەباس وتی کە کابینەی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی گرنگیی بە هۆشدارییەکانی ئێمە نەداوە.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ڕایگەیاند کە فەڵەستینییەکان هیچ کات خاکی خۆیان بە جێ ناهێڵن./.