بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ 21 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە کۆنفرانسی قاهیرە بۆ فەڵەستین، داوای کۆتایی داگیرکاری زایۆنیستەکان و گەڕاندنەوەی مافی فەڵەستینییەکانی کرد.
ناوبراو پرسیاری ئەوەیکرد کە ئایا کاتی کۆتایی هاتنی داگیرکاری زایۆنیستەکان و ئێش و ئازاری خەڵکی خۆڕاگر و بێ تاوانی فەڵەستین نەهاتووە؟
سودانی ڕایگەیاند: شەڕی غەززە ڕەنگە بە شێوازێک لە ناوچەکە پەرە بستێنێت کە سەرچاوەکانی وزەی جیهان ڕوبەڕوی هەڕەشە بکاتەوە، ئەگەر گرنگی بە مافی ڕەوای خەڵک دەدرا، پرسی فەڵەستین نەدەگەیشتە ئەوەی ئێستا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی دژی دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە و نیشتەجێکردنی ئەوانە لە ناوچەیەکی دیکە و ئاوارەبوونی ئەوان بە توندی ڕەتدەکاتەوە.
وتیشی کە کەس مافی ئەوەی نییە بە نوێنەرایەتی گەلی فەڵەستین سازشت یان ئاشتی بکات، بەڵکوو ئەوان خۆیان بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆیان دەدەن./.