بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عەلی کەرعاوی ئەندامی بزوتنەوەی حقوق ی عێراق، داوای لە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی کرد هەڵوێستێکی جیدیی لە دژی ئەمریکا هەبێت و باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە بەغدا دەربکات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا هاوبەشی ڕژانی خوێنی فەڵەستینییەکانە، وتی: واشنتن بەردەوام ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کوشتاری خەڵکی فەڵەستین بە هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو پڕچەک دەکات.
ئەندامی بزوتنەوەی حقوق وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ هاوکاری ئەمریکا توانای ڕوبەڕوبونەوەی خۆڕاگری فەڵەستینی نییە.
کەرعاوی ڕایگەیاند کە لە پاش پشتیوانییەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی، پێویستە حکومەتی بەغدا هەڵوێستێکی جیدیی هەبێت و باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە بەغدا دەربکات./.