بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیر حوسێن کولیوەند ڕایگەیاند کە یەکەم وەجبەی هاوکارییەکانی ئێران لە ڕێگای میسرەوە ڕەوانەی غەززە دەکرێت. هاوکارییەکانیش 60 تەن پێداویستی خۆراکی و دەرمانییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بۆ ناردنی هاوکارییەکان، هاوئاهەنگی پێویست لە گەڵ کۆمەڵەی مانگی سووری میسر کراوە.
کولیوەند ڕایگەیاند کە تا ڕۆژی دووشەممە وەجبەی دووەمی هاوکارییەکان ڕەوانەی میسر دەکرێت.
وتیشی کە ئێران نەخۆشخانەیەکی گەڕۆک لە سنوری دەروازەی ڕەفەح بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی بۆردومانەکانی غەززە دەکاتەوە./.