بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، دەرکردنی دانیشتووانی غەززە بەرەو میسر و دانیشتووانی کەرتی خۆرئاوا بەرەو ئەردەنە.
ناوبراو وتی: سەرەڕای دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی، بەڵام خۆڕاگری کۆنتڕۆڵی شەڕەکەی لە دەستدایە.
هەنیە وتی: بە وردی چاودێری جموجوڵی بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی دەکەین کە ئامانجیان پشتیوانییە لە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە بە دەست بێنێت.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: گەلی فەڵەستین پابەندی نیشتمانی خۆیانن و ڕوبەڕوی پیلانی دەرکردنی و نیشتمانی جێگرەوەن.
هەنیە وتی: بەردەوامی تاوانەکان و ڕژانی خوێنی دانیشتووانی غەززە سەرجەم هاوکێشەکانی فەڵەستین و ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری ببات و ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات ڕەنگە بگاتە شەڕێکی ناوچەیی و لەو هەلومەرجەشدا دوژمن و لایەنگرانی ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن./.