بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای ئەنباری عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە، سەربازێکی ئەمریکی کوژراوە و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بریندارەکانی ئەم هێرشە بە کۆپتەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەێندراوێکدا کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو کراوەتەوە، کوژرانی سەربازێکی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد پشتڕاست کردووەتەوە./.