بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر ئەبوشەریف نوێنەری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە ئێران، لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدانی غەززە کە ڕۆژی پێنج شەممە 19 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شاری قۆم بەڕێوەچوو، وتی: زایۆنیسمی جیهانی بە هەموو توانا و پشتیوانییەکەوە هاتووەتە گۆڕەپانی کوشتاری خەڵکی غەززە، بەڵام غەززە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی خەونی شکستی دەباتە گۆڕەوە.
ناوبراو ئەمریکای بە دوژمنی سەرەکی ئیسلام و ڕژێمی زایۆنیستیشی وەک وەرەمێکی شێرپەنجەیی ناو برد و وتی: ئەرکی سەر شانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە لە گەڵ دوژمنێک کە سەرجەم پیرۆزی و بنەما مرۆییەکانی پێشێل کردووە، شەڕ بکەن.
نوێنەری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە تاران وتی: ئەمریکا هەموو پێداویستییەکی کوشتاری خەڵکی غەززەی داوەتە ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکردەی وڵاتانی جیهان تەنیا بینەری دۆخەکەن و ئەوەی کە لە گەڵ فەڵەستیندایە تەنیا گەنجانی خۆڕاگرین./.