بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عوبەیدە وتی کە هاوکارییەکانی ئەمریکا هیچ کات ڕژێمی زایۆنیستی ڕزگار ناکات و ئەم ڕژێمە لە خەراپترین بارودۆخی 72 ساڵی ڕابردوودایە.
ناوبراو وتی: شەڕی زریانی ئەقسا لە سەرتاسەری فەڵەستین و لە هەر شوێنێک کە چەکدارێک هەبێت، پەرە دەستێنێت و ئەوە بە ڕژێمی داگیرکار دەڵێین کە وەڵامەکەمان توند و یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئەبو عوبەیدە وتی: جیهان تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کوشتاری منداڵان و خەڵکی سڤیل و بۆردومانکردنی خانوو و نەخۆشخانەکان دەبینێت و ئێمە داوا لە گەلی خۆمان دەکەین کە بەرگری لە کەرامەت و سەربەرزی خۆیان بکەن.
وتەبێژەکەی قەسام داوای لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە بەرەو سنورەکانی فەڵەستین بڕۆن و پیلانی زایۆنیستەکان تووشی شکست بکەنەوە.
ناوبراو وتی: دڵنیایی دەدەینە گەلی خۆمان و ئۆممەی ئیسلامی کە خۆڕاگری لە باشترین دۆخی خۆیدایە و ئامادەی شەڕێکی درێژخایەنین لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی./.