بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید قەدومی نوێنەری حەماس لە تاران، لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی غەززە کە ڕۆژی پێنج شەممە 19 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شاری قۆم بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە سەرکەوتن نزیکە و بە یارمەتی خودا خەڵکی غەززە لە بەرامبەر زایۆنیستەکان سەرکەوتن بە دەست دێنن.
ناوبراو وتی: زریانی ئەقسا دەگاتە ئازادکردنەوەی فەڵەستین و لەم تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستیدا ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەش دەزانین.
قەدومی وتی: زریانی ئەقسا بە یارمەتی خودا و تێکۆشانی خۆڕاگری فەڵەستین دەگاتە بەهاری سەرکەوتن و قودسی پیرۆز ئازاد دەکرێت./.