بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئەم وڵاتە سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، ڕوون و ئاشکرایە و بەغدا داوای ناردنی بەپەلەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکات.
ناوبراو وتی کە بەغدا دژی دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە و نیشتەجێکردنی ئەوانە لە ناوچەی سینا لە وڵاتی میسر.
فۆئاد حوسێن وتی: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ لایەنە جیاجیاکان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی غەززە بەردەوامە و لە ئێستادا گرنگی بە ڕاگرتنی هێرشەکان و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان دەدەین.
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر پێویستی گوشارەکانی وڵاتانی عەرەبی لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین کردەوە و وتی: وڵاتانی عەرەبی ئامرازی گوشاری زۆریان بۆ ڕاگرتنی هێرش و دەسدرێژییەکان هەیە، بە تایبەت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ ئەم ڕژێمە.
فۆئاد حوسێن وتی کە پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەوان پێویستی بە هاوکاری عەرەبی، ئیسلامی و نێودەوڵەتی هەیە.
وتیشی کە ئەگەر شەڕەکەی ئێستا پەلکێشی ناوچەکانی دیکە بکرێت، دەبێت نیگەرانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی بین./.