بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەعفەر حوسێنی وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 19 ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستپێکردنی پلانی بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین لە غەززە و دەبێت باجەکەی بدەن.
حوسێنی سەبارەت بە لێدوانەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب، وتی: هەمووان دەزانن چی بە سەر هێزەکانی ئەمریکا هاتووە و لە داهاتووشدا دێت، خۆڕاگریی عێراق ئەمڕۆ یەکەم لێدانی خۆیی وەشاند و ئەم هەڵمەتە بە خێرایی دەچێتە پێشەوە.
وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵا وتی: خۆڕاگریی عێراق توانای ئەوەی هەیە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناو ببات و ئەوان ناچار بە کشانەوە لە عێراق بکات./.