بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە تەنەف لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و نزیک سنورەکانی عێراق.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە بنکەی سەربازیی تەنەف بە سێ درۆن بە ئامانج گیراوە بەڵام هێشتا وردەکاری زیانەکان ئاشکرا نەبووە.
تەنەف بە گرنگترین بنکەی سەربازیی داگیرکارانی ئەمریکی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دادەنرێت کە لە سێگۆشەی سنوریی نێوان سوریا، عێراق و ئەردەنە. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی گرووپی تیرۆریستیی ” مغاویر الثوره ” لەم بنکە سەربازییەی ئەمرییەکاندایە.
لە لایەکی دیکەوە، پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە بنکەی سەربازیی داگیرکارانی ئەمریکی لە کێڵگەی گازی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و پارێزگای دەیرەزور بە ڕۆکێک کراوەتە ئامانج.
سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە سەرچاوەکانی ئاگادار باس لە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لەم بنکە سەربازییەدا دەکەن بەڵام هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە./.