بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە بە ئاماژە بەوەی کە ئەم تاوانە دەریدەخات ڕژێمی زایۆنیستی لە چ ئاستێکدا تووشی شکست بووە، وتی: دوژمنی زایۆنیستی هیچ بایەخێک بە بەها مرۆیی و ئەخلاقی و یاسا نێودەوڵەتییەکان نادات.
ناوبراو وتی: ئەنجامدەرانی تاوانەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە، هەمان ئەو کەسانەن کە پێشتر تاوانی کوشتاری سەبرا و شەتیلایان کردووە.
سەرۆکی حەماس وتی کە ئەمریکا بە هاوبەشی ئەم تاوانەی زایۆنیستەکان دادەنرێت.
ئیسماعیل هەنیە وتی: ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی وا دەزانێت کە کوشتاری غەززە دەتوانێت شکستەکانی پەردەپۆش بکات، یان گەلی ئێمە ناچار بە خۆبەدەستەوەدان دەکات، لە خەون و خەیاڵدایە.
ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری تەنیا بە دەرکردنی داگیرکاران لە خاکی فەڵەستین ڕادەوەستێت./.