بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززە بە بۆمبی ئەمریکیی MK-84 کراوەتە ئامانج.
بۆمبی MARK 84 ئەمریکییە و کێشەکەی دەگاتە یەک تەن و هێزی ڕووخانی زۆری هەیە.
نەخۆشخانەی مەعمەدانی یان ” الاهلی العربی ” یەکێک لە گرنگترین نەخۆشخانەکانی غەززەیە کە لە گەڕەکی زەیتون لە باشوی ئەم شارەدایە.
نەخۆشخانەکە سەر بە کەنیسەی مەعمەدانییە و بە یەکێک لە کۆنترین نەخۆشخانەکانی فەڵەستین دادەنرێت./.