بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەکەی غەززە، کارەساتێکی مرۆییە و بە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دادەنرێت.
ناوبراو وتی: تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی کۆمەڵکوژییە و ئەوەی کە ئەمریکا کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی هێناوەتە ناوچەکە، پیشاندەری لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستییە و ئەم ڕژێمە بەرەو لەناوچوون هەنگاو دەنێت.
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ئەوانەی هاوکاری ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن بە هاوبەشی تاوانەکەی غەززە دادەنرێن./.