بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بە هۆی پشتیوانییەکانی واشنتن لە ڕژێمی زایۆنیستی و هاوبەشی تاوانەکانی ئەم ڕژێمە لە کەرتی غەززە، داوایکردووە کە هێزەکانی ئەمریکا بەپەلە لە خاکی عێراق دەربکرێن.
ناوبراو وتی: بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کارەساتی گەورەی فەڵەستین و وەڵامی سەرەتایی بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی زوڵملێکراوی غەززە، داواکاری جیدی عێراقییەکان ئەوەیە کە وەک یەکەم هەنگاو یاساکەی ساڵی 2020 ی پەرلەمان سەبارەت بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ جێبەجێ بکرێت.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی کە دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەڕێکی درێژخایەن کە چاوەڕوانمان دەکات، لە تەواوی ئاست و گۆڕەپانەکاندا ئامادە بین./.