بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی تاوانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، ئەم هێرشەی بە بەشێک لە پرۆژەکەی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی دانیشتووانی غەززە و دەرکردنی ئەوان ناو بردووە.
لە بەیاننامەیەکی جیهادی ئیسلامی فەڵەستیندا هاتووە کە ئەم کوشتارە پیشانیدا شەڕی ئێستا لە لایەن ئەمریکاوە بەڕێوە دەبرێت و ئامانجەکەی دەرکردنی دانیشتووانی غەززەیە بەرەو ناوچەی سینای میسر./.