بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی چوارشەممە 18 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شاری تاران وتی کە هەر دڵۆپە خوێنێکی شەهیدێکی فەڵەستینی، یەک هەنگاو ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕووخانی کۆتایی نزیک دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچیان لە مرۆڤ ناچێت. کام مرۆڤ تاوانەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە و کۆمەڵکوژکردنی ژنان و منداڵان قبووڵ دەکات؟
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: 75 ساڵ داگیرکاری، دەسدرێژی، زوڵم، ڕووخانی خانووەکان، کوشتنی ژنان و منداڵان، زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و …. لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بەردەوامە و وا دەزانن کە بەم شێوازە دەتوانن پرسی فەڵەستین لە ناو ببەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: بەدەر لە مۆساد و سیستەمی گومەزەی ئاسنین، شەش دەزگای هەواڵگری دیکە هەوڵی پاراستنی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن، بەڵام زریانی ئەقسا و ئیرادەی تێکۆشەرانی فەڵەستینی، شکستێکی گەورەی سەربازی و هەواڵگریی بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا سەپاند کە بە هیچ شێوازێک قەرەبوو ناکرێتەوە./.