بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە ” بڵێسەی ئاگری بۆمبەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل کە شەوی سێ شەممە لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی غەززە ڕژایە سەر بریندارە زوڵملێکراوەکانی فەڵەستیندا، لە زووترین کاتدا زایۆنیستەکان لە ناو دەبات “.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ” نابێت هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز لە بەرامبەر ئەم تاوانە دژە مرۆییەدا بێدەنگ بێت “.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند کە ” گەلی ئێرانیش وەک گەلانی موسڵمان تازیەبارن و چوارشەممە ڕۆژی ماتەمینی گشتییە “./.