بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشە دڕندانە و کۆمەڵکوژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی شاری غەززەی کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە، تاوانێکی جەنگی دڕندانە و کۆمەڵکوژییە و ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە ڕواڵەتی تاوانبارانە و دژە مرۆیی خۆیی بۆ جیهانیان ڕوونتر کردەوە و ئەوەی سەلماند کە بچووکترین پابەندیی بە بنەماکان و یاسای نێودەوڵەتی نییە.
کەنعانی وتی کە چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەم تاوانە دڕندانەیە و سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی جێبەجێ بکەن./.