بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەلی شۆڕشگێڕی ئێرانی ئیسلامی بە ئامادەبوونیان لە گۆڕەپانی سەرەکی شارە جیاجیاکان، ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە شاری غەززە کرد.
دانیشتووانی تاران بە ئامادەبوونیان لە گۆڕەپانی فەڵەستین، دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و کوشتاری گەلی بێ تاوانی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی غەززە ڕاگەیاند.
ئێرانییەکان داوایانکردووە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی و وەزیرە ترسنۆکەکەی شەڕی ئەم ڕژێمە بە تاوانی دژە مرۆیی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لێپێچینەوەیان لێبکرێت و سزا بدرێن./.