بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە بزوتنەوەی حەماس هەوڵ دەدات لە ڕێگای گیراوانی زایۆنیستەوە 6 هەزار گیراوی خۆی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد بکات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لای خۆڕاگرییە، بۆ چۆڵکردنی گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەواوی گیراوانی فەڵەستینی بەسە، بە تایبەت کە ئەفسەرانی پلە بەرزی ڕژێمی زایۆنیستی لە نێو گیراوانی ئەو ڕژێمە لە لایەن حەماسەوە هەیە.
سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی: لە نێو گیراواندا کەسانی سڤیلی وڵاتانی دیکەش بوونیان هەیە و فەرماندەیی خۆڕاگری هەوڵی گەیشتن بە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەوان دەدات بەڵام چڕی بۆردومانەکان ڕێگری لەوە دەکات.
وتیشی کە بابەتی گیراوە سڤیلەکان بابەتێکە کە فەرماندەیی حەماس بە بەرپرسیاریەتی و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەکان مامەڵەی لە گەڵدا دەکات./.