بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی سێ شەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە هەڵبژێردراوانی بواری زانستیی ئێران، بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، وتیان: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی لە تاوانەکانی بەرامبەر بە دانیشتووانی غەززە و گەلی فەڵەستین بەردەوام بێت کەس ناتوانێت ڕێگری لە کاردانەوە و وەڵامدانەوەی موسڵمانان و هێزەکانی خۆڕاگری بکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەوەی کە جیهانیان دەیبینن، تاوانی کۆمەڵکوژیی ڕژێمی زایۆنیستییە. بەرپرسانی ژمارەیەک لە وڵاتان کە لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتی ئێمە قسەیان کردووە، وەک بەرگرییەک لە ڕژێمی زایۆنیستی ناڕەزایەتییان ئەوە بووە کە بۆ فەڵەستینییەکان کەسانی سڤیلیان لە هێرشەکەدا کوشتووە، سەرەتا پێویستە بوترێت کە ئەمە بە پێچەوانەی ڕاستییەکانە و هەموو ئەوانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستیندا نیشتەجێن چەکیان هەیە. ئەگەر واش بێت، ئەوا ڕژێمی زایۆنیستی سەد هێندەی ئەوانی لە خەڵکی غەززە کۆمەڵکوژ کردووە. لە غەززە چەکدارەکان نیشتەجێ نین، ناوچە قەرەباڵغەکان هەڵدەبژێرن و بۆردومانی دەکەن.
بەڕێزیان جەختیان لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتیان: زانیارییەکانی ئێمە ئەوە پیشان دەدەن کە سیاسەتی ئەم هەفتەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە داڕێژراوە، ئەمریکا لە تاوانەکانی ئەم ڕۆژانەی زایۆنیستەکاندا هاوبەشە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکان ئەرکی سەر شانی هەر تاکێکی موسڵمان و حکومەتە ئیسلامییەکانە و وتیان: دەبێت کاردانەوەمان هەبێت، هەندێک بە برسێتی ماونەتەوە، سەدان کەس پێکەوە شەهید دەبن، ئەرکی سەر شانی هەمووانە دژی زایۆنیستەکان و لایەنگرانی ئەوان بێنە دەنگ./.