بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی وتەبێژی بزوتنەوەی سادیقون ی عێراق ڕایگەیاند کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بە گڵۆپی سەوز و هاوکاری ئەمریکا دەکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکات بەڵام چاوی بە ڕووی ئەو هەموو تاوانەی زایۆنیستەکان لە غەززە داخستووە.
بەلداوی ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین بە تایبەت لە غەززە کرد و وتی: ئەو کارەساتەی لە غەززە ڕوویداوە، ئەنجامی پشتیوانییەکانی ئەمریکایە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
وتیشی کە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین مافی بەرگری لە خۆیان و ئازادکردنەوەی خاکەکەیان هەیە و دەتوانن کۆتایی بە بوونی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بێنن./.