بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە 10 ڕۆژی ڕابردووی بۆردومان و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، محەممەد سەڵاح بە هۆی بێدەنگبوونی ڕەخنەیەکی زۆری لە سەر بووە و ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وازیان لێی هێناوە.
میدیاکانی میسر ڕایانگەیاندووە کە بێدەنگییەکەی سەڵاح سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەرتی غەززە بە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی کۆتایی هاتووە.
کۆمەڵەی مانگی سووری میسر بە بێ ئاماژە بە بڕی پارەکە، ڕایگەیاندووە کە محەممەد سەڵاح هاوکاری دارایی خەڵکی بێ تاوانی غەززەی کردووە.
ڕامی نازر بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمەڵەی مانگی سووری میسر ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەری کاروباری بازرگانی محەممەد سەڵاح ئەو هەواڵەی بە ئێمە گەیاندووە.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی مانگی سووری میسر ڕایگەیاندووە کە بڕی هاوکارییە داراییەکەی محەممەد سەڵاح 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە./.