بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هاوکاری و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارەکانی فەڵەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی کەمپی ” خان یونس ” هەمان ئەو شوێنەی بۆردومان کردووە کە داوای لە دانیشتووانی باکوری غەززە کردووە پەنا بۆ ئەو شوێنە ببەن.
داگیرکارانی زایۆنیست بە بۆردومانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون، تاوانێکی نوێیان لە خان یونس و ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەززە خوڵقاندووە کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 50 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە بە تایبەت ژنان و منداڵان.
فیلیپ لازارینی کۆمیساریای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئانڕوا سەبارەت بە تەواوبوونی ئاوی خواردنەوە لە غەززە و کاریگەرییەکانی لە سەر تەندرووستیی نزیکەی 2 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە دەتوانێت کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بە دواوە بێت.
وەزارەتی ناوخۆی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە دە ڕۆژی ڕابردوو تەنانەت یەک لیتر ئاو نەهاتووەتە ئەم ناوچەیە و خەڵک بە ناچار ئاوی ناخاوێنیان بەکار هێناوە کە کاریگەری جیدیی لە سەر تەندرووستی ئەوان دەبێت./.