جام کوردی ـــ ئویل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: بە هۆی هێرشە لەناکاوەکان و ئوپراسیۆنی لەپڕی حەماس دژی ڕژێمی زایۆنی، وڵاتی ئێران بووەتە خاڵی سەرنجی نێودەوڵەتی و بێگومان بەرهەمهێنەرێکی گەورە وەکوو ئێران دەتوانێت کاریگەری زۆر قووڵ دابێنێت لەسەر ئاسایشی بازاڕی نەوتی جیهان.بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئویل پرایس نووسیویەتی: لە حاڵێکدا کە هەر شەڕ و پێکدادانێک لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وەکوو هەڕەشەیەکی بەهێزە دێتە ئەژمار لەسەر ئاسایشی نەوت، بەڵام بەرهەمهێنەرێکی بەهێز و گەورە وەکوو ئێران دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر قووڵی هەبێت لەسەر بازاڕی جیهانی نەوت.
کاتێ هەواڵی هێرشەکانی حەماس بڵاوە بوو، دەستبەجێ ڕاپۆرت درا کە ئەنجامی ئەو کارە، بێ بەشداری ئێران مومکین نییە و حەماس قەت بۆی نییە ئەو جێبەجێکاریە ئەنجام بدات. ئەگەرچی تاران ئەو داواکاریەی رەت کردەوە و ئەمریکاش ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر بەشداری و دەستێوەردانی ئێران نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتاکوو لیندسی گراهام، سەناتۆری کۆماریخواز و خوازیاری شەڕ، داخوازی بوردۆمانی پاڵاوگەکانی ئێرانی کردووە.
وەها کارێک، یان هەر کارێک بەو شێوە دەتوانێت نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیل تا زیاتر لە 100 دۆلار بەرز کاتەوە.
هاوکات سەروکۆماری ئێران لەگەڵ جێگری پاشای عەرەبستان وتووێژی کردووە و هەوڵی دابەزینی گێرە و کێشەی ناوچەکە ئەدات، ڕەئیسی لەو وتووێژەدا دەڵێت: ئێران و عەرەبستان دەبێ لەم کاتە زۆر هەستیارەدا پاڵپشتی خویان لە خەڵکی موسڵمان و مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەینن.