بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە پێگەی هەواڵنێری تاس، ئەلێکساندێر نواک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕاشاتوودەی وتی، کۆمپانیای گازپرۆم لێکدانەوەی پێویست ئەنجام ئەدات بە مەبەستی پێکهێنانی یەک هابی غازی لە ئێراندا.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەو پڕۆژەیە دێرایشێکی باشی هەبێت، ئەوا (موسکۆ)یش بەشداری دەکات.
نواک زیاتر شرۆڤە دەکات و دەڵێت: ” بە بڕوای من شەریگەی گازپرۆم ئەو بابەتە بەجوانی شی دەکاتەوە و لێکدانەوەی لەسەر ئەنجام ئەدات و ئەگەر بەڕاسی پڕۆژەیەکی باش و شیاو بێت، بێگومان تێدا بەشداری دەکات. ڕووسیاش هەمان کار دەکات بەڵام لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی پێویست ئەنجام ئەدات.
پێشتر ئێران بە بەشداری ڕووسیا و قەتەر و تورکەمەنستان بیریان لە پێکهێنانی جەمسەرێکی غازی لە ناوچەی پیشەیی عەسەلوویەدا کردبووەوە.
عەسەلوسیە وەکوو جەمسەری وەبەرهێنانی گەورەترین گۆڕەپانی غازی جیهان واتا، پارسی باکووری و باشووری کە لە بەشی ناوەندی کەنداوی فارس و لەسەر ئاوەکانی ئێران و قەتەردا بوونی هەیە. دێتە ئەژمار.
پاشەکەوتنی زەوینناسی ئەو گوڕەپانە بەگشتی 51 ترلیۆن مەتری چوارپاڵۆ غازی سروشتی و 7.7 ملیارد مەتری چوارپاڵۆ تراوی غازی بەراوەرد کراوە.
هەروەها پاشەکەوتنی قابیل بە هەڵگرتنی هەمان گۆڕەپان 35.6 ترلیۆن چوارپاڵۆی غازی سروشتی و 3 ملیارد چوارپاڵۆ تراو بەراوەرد کراوە