بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، لە دەیەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، پشتیوانی خۆیی بۆ گەلی فەڵەستین بە تایبەت دانیشتووانی کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە مالیزیا وەڵامێکی ئەرێنیی بۆ گوشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ئیدانەکردنی حەماس نەبووە.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە ڕاوێژ لە گەڵ لایەنەکانی دیکە هەوڵی ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات./.