بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەماس 200 زایۆنیستیان بە بارمتە گرتووە. پێشتر سوپای زایۆنیست ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی بارمتەکان لای بزوتنەوەی حەماس 155 کەسە.
کەناڵی ئای 24 ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بنەماڵەی ئەو 200 کەسەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە کەرتی غەززەدان.
سەرچاوە فەڵەستینییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی زریانی ئەقساوە تا ئێستا سوپای داگیرکاری زایۆنیست 540 کەسی لە کەرتی خۆرئاوا بە بارمتە گرتووە./.