بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی بزوتنەوەی حەماس، پیرۆزبایی سەرکەوتنە مەزنەکەی زریانی ئەقسای کرد و ئەم سەرکەوتنە و لێدانە گەورەی زایۆنیستەکانی بە هیوایەک بۆ جیهانی ئیسلام ناو برد.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی پشتیوانی تەواوی بزوتنەوەی نۆجەبا بۆ حەماس و خۆڕاگریی فەڵەستین، وتی: بە پێی ئەو بەڵێنەی خۆمان، ئامادەین بە هەموو هێزێکی مرۆیی و سەربازی و چەک و پێداویستییەوە پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بکەین.
کەعبی وتی: هەموو برایانی ئێمە بۆ بەشداری لە شەڕی ئازادکردنی قودس و فەڵەستین ئامادەین و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی بزوتنەوەی نۆجەبا ئامادەیی بەشداری ڕاستەوخۆیان لەم شەڕەدا ڕاگەیاندووە./.