بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕاگەیاندنی شکستی مێژوویی ئەم ڕژێمە لە بزوتنەوەی حەماس، جەختیکردەوە کە سوپا و خەڵک متمانەیان بە بنیامین نتانیاهۆ نییە.
باراک بە کەناڵی فرانس 24 ی ڕاگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل متمانەی خەڵک و سوپای نییە.
ناوبراو سەرەڕای ئەوەی کە دانی بە شکستەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بزوتنەوەی حەماس ناوە، بەرگریی لە هێرشی وشکانی بۆ سەر کەرتی غەززە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەو هێرشە چەندین مانگ درێژەی هەبێت./.