بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی عێراق بەنیازە کۆڕبەندێکی سەرمایەگوزاری وەک یەکەم کۆڕبەندی لەم شێوەیە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا بەڕێوە ببات.
حەسەن خەفاجی سەرۆکی لێژنەی سەرمایەگوزاری و گەشەی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاندووە کە ئەم کۆنفرانسە بە بەشداری کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها کۆمپانیا ناوخۆییەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت و تایبەتە بە ناساندنی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری لە عێراق.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لێژنەی سەرمایەگوزاری پەرلەمانی عێراق خشتەیەکی تایبەتی لە سەرجەم دەرفەتە سەرمایەگوزارییەکان ئامادە کردووە.
خەفاجی ڕایگەیاندووە کە لێژنەی سەرمایەگوزاری پەرلەمان هەوڵ دەدات لە ڕێگای حکومەت و دەستەی سەرمایەگوزارییەوە، بەستێنی جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە لایەن کۆمپانیا بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکانەوە بڕەخسێنێت./.